له ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندكارێكی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران به ناوی “محه‌ممه‌دنه‌وید بادامی” به یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه، هه‌روه‌ها چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به ناوی “ئه‌بۆلفه‌زل ڕه‌حیمی شاد” له‌لایه‌ن ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه، به خانه‌نشینی ئیجباری و كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی ڕیزبه‌ندی سزا دراوه.
له درێژه‌ی سه‌ركوتی خوێندكارانی زانكۆ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم، “محه‌ممه‌دنه‌وید بادامی” خوێندكاری بواری كارناسی ئه‌رشه‌دی زمان ناسی زانكۆی به‌هه‌شتی، له‌لایه‌ن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “عه‌لی مه‌زڵووم” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه ئه‌و خوێندكاره له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ٣٠ گوڵانی ئه‌مساڵ كه بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر تاوانبارانی په‌روه‌نده‌ی خانه‌ی ئیسفه‌هان ڕێكخرابوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها “ئه‌بۆلفه‌زل ڕه‌حیمی شاد” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی تاران له‌لایه‌ن ده‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیداریه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه به خانه‌نشینی ئیجباری و كه‌مكرنه‌وه پله‌ی ڕیزبه‌ندی مه‌حكووم كراوه.
