ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندان، سزای ماڵی و دوورخستنه‌وه‌ی به‌سه‌ر سێ ڕۆژنامه‌وان به ناوه‌كانی “سه‌عیده شه‌فیعی”، “نه‌سیم سوڵتان به‌یگی” و “مه‌رزیه مه‌حموودی” دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “سه‌عیده شه‌فیعی” و “نه‌سیم سوڵتان به‌یگی” دوو ڕۆژنامه‌نووس و دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئه‌فشاری” هه‌ر یه‌كه‌و به ٤ ساڵ و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها “مه‌رزیه مه‌حموودی” پاش سكاڵای “حه‌مید ڕه‌سایی” نوێنه‌ری مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی به ٢٤ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی و یه‌ك ساڵ دووركه‌وتنه‌وه بۆ شاری تۆربه‌ت مه‌حكووم كراوه.
