کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ده‌ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان

سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ده‌ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان 4

لقی ٢٩ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای گیلان، بڕیاری كۆتایی بۆ په‌روه‌نده‌ی ده‌ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و ئوستانه ده‌ركرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “مه‌حموود سدیقی پور” و “یه‌دۆڵڵا به‌هارستانی” به‌ بیانووی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سلمێنه‌ر بۆ بێ تاوان بوونیان، به‌ دوو ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراون.  “عه‌زیز قاسم زاده‌”، “ئه‌نووش عادڵی”، “جه‌هانبه‌خش لاجه‌وه‌ردی”، “محه‌ممه‌د جه‌واد حۆجه‌تی”، “عه‌لی نه‌هالی”، “غوڵامڕه‌زا ئه‌كبه‌رزاده‌ی باغه‌بان”، “ته‌هماسب سوهرابی” و ته‌یموور باقری” سه‌رجه‌م به‌ سێ ملیارد و ٣٠٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی سزا دراون.