بەپێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “فیرووز عەبدوڵڵاهی” ته‌مه‌ن ٥٤ ساڵ، نووسەری کتێبی منداڵان و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” سزای یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتایه سەر ماڵی “فیرووز عەبدوڵڵاهی” لە شاری سەقز و ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواسته‌وه. ناوبراو ڕۆژی ٢٢ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی، بەشێوەی کاتی و هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی‌کردنی ئازادکرا. جێگای ئاماژه‌یه كه سزای یه‌ك ساڵ زیندانی ئه‌و نووسه‌ره خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ئەمساڵ و لەلایەن دادوەر “مەسعوود حاجیزادە” دەرکراوه و سزای زەوتکردنی سیمکارت، مۆبایله‌كه‌ی و قه‌ده‌غه‌كردنی كاره‌كه‌ی(ده‌ستفرۆشی) له شوێنی ئێستای واته مه‌یدانی هه‌ڵۆی شاری سەقز بەسەردا سەپێندراوە.
