ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “سپیده ڕه‌شنۆ” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران دا سه‌پاند.
“سپیده ڕه‌شنۆ” له وڵامی ئه‌و حوكمه دا ڕایگه‌یاند كه سه‌پاندنی سزا به بیانووی ئاشكرابوونی قژ، ئه‌وه‌نده گێژانهیه كه كه‌سێك به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌ست و پای هه‌یه زیندانی بكرێت. شایانی باسه كه “سپیده ڕه‌شنۆ” مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠١ به بیانووی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ژنێكی به‌سیجی ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كرا.
