ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شارۆمه‌ندێكی خه‌ڵكی شاهین دژ به ناوی “سه‌عدوون جه‌مشیدی” له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی “عابدی” به ٨٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌عدوون جه‌مشیدی” به‌تۆمه‌تی “لێدانی به ئه‌نقه‌ست”، “بێڕێزی به به‌رپرسان و مه‌ئموورانی ڕژیم” و “سه‌رپێچی له فه‌رمانی هێزه‌كانی حكوومه‌ت” به ٨٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه سزای ئه‌و هاووڵاتیه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.