پارێزه‌ری “حشمه‌تۆڵڵا ته‌به‌رزه‌دی” ده‌بیرئه‌وه‌ڵی بزووتنه‌وه‌ی دیمۆكراتیكی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه ده‌زگای قه‌زایی ئیسفه‌هان ناوبراوی به ٤٥ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه.
“محه‌ممه‌د موقیمی” پارێزه‌ری “حشمه‌تۆڵڵا ته‌به‌رزه‌دی” ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ر ناوبراو دا سه‌پێندراوه نه یاساییه و نه شه‌رعی و دژایه‌تی خۆمان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان نیشان داوه. “حشمه‌تۆڵڵا ته‌به‌رزه‌دی” چالاكی سیاسی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان ماوه‌ی ٨ مانگه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و حه‌وتووی ڕابردوو له‌نامه‌یه‌ك دا دادگاكانی كۆماری ئیسلامی ناشه‌رعی و نایاسایی ناو بردبوو و وتبووی له دادگایه‌ك كه ڕه‌سمیه‌تی نییه به‌شداری ناكات.