لقی ١٢ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كه‌ره‌ج ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ٤٠ ساڵ و ٧ مانگ به‌ندكرانی ١٣ شارۆمه‌ندی به‌هایی كه له به‌شی په‌روه‌رده‌ی منداڵان چالاك بوون پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌و شارۆمه‌ندانه بریتیه له: “عه‌فیف نه‌عیمی”، “كامیار حه‌بیبی”، “سامان ئۆستوار”، “سابین یه‌زدانی”، “ڕامێله تیرگه‌رنژاد”، “نه‌كیسا سادقی”، “بیتا مۆمتازی”، “سه‌هبا ئه‌دیانی”، “نگین ڕه‌زایی”، “شه‌هرزاد مه‌ستووری”، “سه‌ده‌ف شه‌یخ زاده” و “مه‌هسا تیرگه‌ر به‌همه‌ن میری”. شایانی باسه كه ئه‌و ١٣ هاووڵاتیه به‌هاییه پێشتر له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به تۆمه‌تی “بێڕێزی و ته‌بلیغ دژی شه‌رعی ئیسلام”، “به‌شداری له گرووپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “ته‌بلیغی دینی به‌هایی بۆ منداڵان” به زیندان و سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرابوون.