مامۆستایان “یوونس نهوخواه”، “شه‌ریف مه‌حموودپور”، “سهیدسولهیمان ئه‌حمه‌دی” و “سه‌ید جه‌ماڵه‌دین واژی” خه‌ڵكی پیرانشار، له‌لایه‌ن دادگای ڕۆحانیه‌تی ورمێ سه‌رجه‌م به ١١ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار مامۆستا ئائینیه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، ڕه‌خنه‌ی توندیان له ئێعدام، ئه‌شكه‌نجه، زیندان، ده‌ستبه‌سه‌ركران و كوشتنی خۆپێشانده‌ران گرتبوو. مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠١ هه‌ر چواریان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ڕۆحانیه‌تی ورمێ به تۆمه‌ته‌كانی “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی”، “تێكدانی بیروڕای گشتی”، “واژۆكردنی به‌یاننامه‌ی مه‌حكوومیه‌تی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم له بزووتنه‌وه‌ی ژینا” و “به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” سه‌رجه‌م به ١١ ساڵ زیندان سزا دران. به‌پێی حوكمی دادگا، “یوونس نهوخواه” به سێ ساڵ زیندان، “سهیدسولهیمان ئه‌حمه‌دی” به چوار ساڵ زیندان، “شه‌ریف محه‌ممه‌دپور” و “سهیدجهماڵهدین واژی” هه‌ر یه‌كه‌و به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.