“سه‌یوان ئیبراهیمی” مامۆستای زمانی كوردی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- كۆمه‌ڵایه‌تی نۆڕژین، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به ١١ ساڵ زیندان مه حكووم كرا.
دادگای ئینقلابی سنه “سه‌یوان ئیبراهیمی” به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “پێكهێنانی گرووپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی تهعیزیری مه‌حكووم كردووه. ناوبراو مانگی گه‌ڵاوێژی ئه‌مساڵیش له‌لایه‌ن لقی ١٠٦ی دادگای تاوانه‌كانی سنه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی”، به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق و دووركه‌وتنه‌وه بۆ زیندانی دیزڵاوای كرماشان مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه ئه‌و حوكمه‌ش له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كوردستان پشتڕاست كرایه‌وه و ته‌نیا دوورخرانه‌وه‌ی بۆ كرماشان هه‌ڵوه‌شێندراوه و ئه‌بێ ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی سنه تێپه‌ڕ بكات.