به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوه‌كانی “یاسر شه‌ریفیان”، “ڕه‌شید فه‌قیزاده” و “ئومید ئیبراهیمی”، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، سه‌رجه‌م حوكمی ١٠ ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، “ئومید ئبراهیمی” به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات له ڕێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم”، حوكمی پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێمدراوه. هه‌روه‌ها “یاسر شه‌ریفیان” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم”، “هه‌ڵگرتنی چه‌ك” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان”، حوكمی چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. هاوكات “ڕه‌شید فه‌قیزاده” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.