به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه، سه‌رجه‌م حوكمی ١٠ ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئه‌م هاووڵاتیانه به ناوه‌كانی “ئومید ئیبراهیمیان” به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات و هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی كوردستان“، “یاسر شه‌ریفیان” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم و هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان” و “ڕه‌شید فه‌قی زاده‌یان به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی بیروڕای گشتی“، سه‌رجه‌م حوكمی ده ساڵ به‌ندكرانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه. به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه ئه‌م هاووڵاتیانه ڕێكه‌وتی ١٧ گوڵانی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕێكه‌وتی ١٢ی جۆزه‌ردان به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرابوون.