“مه‌جید خادمی” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی بێهبه‌هان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ماهشه‌هره‌وه به ١٠ ساڵ و یه‌ك مانگ زیندان و سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی ماهشههر، “مه‌جید خادمی” به‌تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” به شه‌ش ساڵ و ٣ مانگ زیندانی ته‌عزیری، به‌تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ و چوار مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی دژبه‌ری نیزام” به ٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. ناوبراو به كۆمه‌ڵێك سزای تهكمیلیش وه‌كوو قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له هه‌ر حیزب و گرووپ و به‌شداری له هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه “مه‌جید خادمی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ساڵی ٩٨ بووه و له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
