کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای ١٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی قائیم شار

سه‌پاندنی سزای ١٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی قائیم

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی قائیم شاری مازه‌نده‌ران به‌ناوی “فه‌رناز نازری” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه‌ سزای ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رناز نازری” له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی قائیم شار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به‌ ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه‌.