موسته‌فا نیلی پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕایگه‌یاند: لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا عه‌لی یوونسی و ئه‌میرحسێن مورادی، دوو خوێندكاری به‌ندكراوی به زیندان مه‌حكووم كردووه.
ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه پێشتر به‌هۆی هاوكاری نه‌كردن له‌گه‌ڵ سپای پاسداران هه‌ر یه‌كه‌و به ١٦ ساڵ زیندان سزا درابوون كه ده ساڵیان بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. عه‌لی یوونسی و ئه‌میرحسێن مورادی له ساڵی ٩٩ی هه‌تاوییه‌وه زیندانی كراون به‌ڵام هه‌ر جار و په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌یان بۆ ساز ده‌كرێت. له نوێترین په‌روه‌نده‌سازی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دا ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” هه‌ر یه‌كه‌و به ١٥ مانگ زیندان سزا دراون. عه‌لی یوونسی له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌ش دا به تۆمه‌تی “پاڵپشتی له ئیسڕائیل” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.