به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراوی خه‌ڵكی سه‌قز و دانیشتووی تاران، له یه‌كێك له په‌روه‌نده‌كانی دا له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئیجماع و ته‌بانی بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی” به یه‌ك ساڵ زیندان و ١٥ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌یانی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان بۆ چواره‌مین جار “نازیلا مه‌عرووفیان”یان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه و له‌وێشه‌وه بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و حوكمه‌ی كه به‌سه‌ر نازیلا دا سه‌پێندراوه سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی پێشووی ناوبراوه كه بۆ ماوه‌ی ٤٥ ڕۆژ له گرتووخانه دا بووه. پێشتریش ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا به مه‌به‌ستی تێكدانی بیر و ڕای گشتی” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ١٥ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی، هه‌روه‌ها پێنج ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات محكووم كرابوو.