“كامران ساختمانگه‌ر” چالاكی كرێكاری ناسراوی خه‌ڵكی سنه كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ١٤٠١ دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به په‌رداختی جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی حوكمی لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنه كه له ڕێكه‌وتی ٢٧ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ده‌رچووه، “كامران ساختمانگه‌ر” به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی ده‌روه‌ی وڵات” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و په‌رداختی جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كرا. ماوه‌ی سێ مانگ به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه به‌پێی به‌ڵگه‌ی پزیشكی داد بۆ سزای ماڵی به بڕی ٣٤ ملیۆن تمه‌ن گۆڕاوه.