له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەکراوی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” سزای ٥٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپا.
چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “یاسین مستەفاپوور”، “سەلاح مووسەوی ڕاد”، “ئیرەج ئیبراهیم زادە” و “بێهنام ڕاسخ نیا” و هەروەها هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری ورمێ بە ناوی “ڕەحیم شەمعی” به تۆمهتهكانی “تێكشكاندنی موڵك و سامانی گشتی” و “سازكردنی كۆكتل مۆلۆتۆف” لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییهوه سەرجەم به ٥٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زهربه قامچی مهحكووم كران. جێگای ئاماژهیه كه ئەم هاووڵاتییانە لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی”دا دەستبەسەر کراون.