“حسێن جه‌لالی” نوێنه‌ری ڕه‌فسه‌نجان له مه‌جلسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ڕژیم، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: له لایه‌حه‌ی عیفاف و حیجاب دا كچانی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ له ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێبه‌ش ده‌كرێن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه جهنایهتكارهی ڕژیم، كچانی ته‌من ژێر ١٨ ساڵ زیندانی ناكرێن به‌ڵام له خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌كوو پاسپۆرت، كاركردن، حیسابی بانكی، خوێندن، ئینته‌رنێت و مۆبایل بێبه‌ش ده‌كرێن. هه‌وڵه‌كانی ڕژیم له كاتێك دایه كه وێڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كان، ژنان و كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران حازر نین له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان پاشگه‌ز ببنه‌وه و به شێوه‌یه‌كی برین له‌ڵگه‌ڵ یاسای حیجابی ئیجباری دژایه‌تی ده‌كه‌ن.