کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی ئاگردانی زیندانی ئێڤین

سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی ئاگردانی زیندانی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی ئاگردانی زیندانی ئێڤین سه‌رجه‌م به‌ ٢٦٥ ساڵ زیندان و پێنح هه‌زار زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كراون.

به‌پێی حوكمی دادگا، ٤٠ تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی ئاگردانی زیندانی ئێڤین به‌ تۆمه‌ته‌كانی “له‌ناوبردنی ئه‌مواڵی ده‌وڵه‌تی”، “تێكدانی نه‌زمی گشتی”، “سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی مه‌ئمووری دوڵه‌ت” و “قه‌تڵی غه‌یره‌ عه‌مد” سه‌رجه‌م به ٢٦٥ ساڵ زیندان، پێنج هه‌زار و ٣٢ زه‌ربه‌ شه‌لاق، په‌رداختی دیه‌ و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ ئێران مه‌حكووم كراون.