“ئیدریس منبەری” و “سروە پوورمحەممەدی”، چالاکانی مەدەنی و مامۆستایانی زمانی کوردی و هەروەها ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری سنە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمهوه ههر یهكهو بە دە ساڵ زیندان مەحکووم کران.
“ئیدریس منبەری” لە لاپەڕەی شهخسی خۆیدا نووسیویەتی، ئەو سزا بە تۆمەتهكانی “چالاكی تهبلیغی دژبه نیزام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”، “بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی”، “ڕەواییدان بە بزوتنەوەی ژن،ژیان،ئازادی”، “دانانی کارگەی فێرکاری لەبارەی فیدراڵیزم له ئهنجومهنی كولتووری نۆژین” و ژمارەیەک تۆمەتی دیکە بەسەریدا سەپێندراوە. ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای سنه بە سەرۆکایەتی “بەهمەن ئومیدزادە”، بەتۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای یەک ساڵ بەندکران، چل زهربه شهلاق و دوورخرانهوه بۆ زیندانی دیزڵاوای كرماشانی بهسهردا سهپابوو. “ئیدریس منبهری” ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی سەرماوەز دەستبەسەر و ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان، دوای ٤٣ ڕۆژ بهندكران، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی ئازادکرا. هەروەها “سروە پوورمحەممەدی”، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، دوای ڕۆیشتن بۆ دادگای ئەو شارە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی نۆژین، دەستبەسەرکرا. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، پاش كۆتایی لێپرسینهوه بەدانانی بارمتە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە، ئازاد کرا.
