به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ١٣ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “ئێلاهه محه‌ممه‌دی” و ١٢ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “نیلووفه‌ر حامێدی” دوو ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراودا سه‌پاندووه كه زۆرترین سزا واته ٧ ساڵ بۆ نیلووفه‌ر و شه‌ش ساڵ بۆ ئێلاهه ئه‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێی حوكمی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، “ئێلاهه محه‌ممه‌دی” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا” به شه‌ش ساڵ زیندان، به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به پێنج ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها “نیلووفه‌ر حامێدی” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا” به ٧ ساڵ زیندان، به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی میللی” به پێنج ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه هه‌ر دوو به‌ندكراو به سزای تكمیلی وه‌كوو دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له گرووپ، ڕێكخراوه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراون.
