کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای شه‌لاق و زیندان به‌سه‌ر بریندارێكی شۆڕشی “ژینا” له‌ پیرانشار

سه‌پاندنی سزای شه‌لاق و زیندان به‌سه‌ر بریندارێكی شۆڕشی ژینا له‌

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، بریندارێكی شۆڕشی “ژینا” له‌ پیرانشار به‌ ناوی “سادق مه‌حموودنژاد” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٣٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كراوه‌.

“سادق مەحموودنژاد” لە کاتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە پیرانشار چاوی بریندار و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كرا. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ “سادق”ی به‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٣٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كردووه‌.