به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له شاری زاهدان به‌ڕێوه چووه و محه‌ممه‌دده‌روێش ناڕوویی و یاسین كه‌بدانی به ئێعدام مه‌حكووم و بنیامین كووهكه‌ن بۆ كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی زاهدان گوازراوه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌دده‌روێش ناروویی، یاسین كه‌بدانی و بنیامین كووهكه‌ن له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژ به خۆیان كراون. ڕۆژی دووشه‌ممه محه‌ممه‌دده‌روێش ناڕوویی و یاسین كه‌بدانی به ئێعدام مه‌حكووم كران و بنیامین بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه ڕاگوێزراوه. چالاكانی به‌لووچ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه و ئازادی بنیامین كووهكه‌ن بوون.