ئێحسان فه‌ریدی، خوێندكاری ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی زانكۆی ته‌ورێز، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به سه‌رۆكایه‌تی قازی عه‌بدی به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “موحاره‌به” به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
ئێحسان فه‌ریدی له ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، پاش بانگ‌كران بۆ لقی ١٥ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ته‌ورێز ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا. ناوبراو پێشتر و له ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٢ جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش یه‌ك مانگ به‌ندكران به دانانی بارمته ئازاد كرابوو. ئه‌و چالاكه خوێندكارییه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم و به تۆمه‌تی “تبلیغ دژی نیزام” به شه‌ش مانگ زیندان سزا دراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه په‌روه‌نده‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه ڕه‌وانه‌ی دیوانی باڵای وڵات كراوه.