له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای گشتی و ئینقلابی شاری ورمێ سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر ١٦ به‌ندكراو كه پێكهاتوون له ١٥ پیاو و ژنێك به‌ناوی “نه‌سرین نیازی” دا سه‌پاندووه.
بەپێی ڕاپۆرتەكان، ئەو ١٥ کەسە لەگەڵ “نەسرین نیازی” (تۆمەتباری پلە شەشەم)، پێشتر بە تۆمەتی “سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل” لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و حوکمی ئێعدام‌یان بەسەردا سەپندرابوو. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “نه‌سرین نیازی” هیچ زانیارییه‌كی ورد سه‌باره‌ت به كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراوه و له‌ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.