ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، قازی سه‌ڵه‌واتی(قازی مه‌رگ)، دادوه‌ری لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران، وریشه مورادی به به‌غی و ئێعدام مه‌حكووم كرد.
وریشه مورادی له ڕێكه‌وتی ١٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له ده‌ورووبه‌ی شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت به ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ مانی له خواردن گرت. وریشه دوو جار حازر نه‌بوو له جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی دا به‌شداری بكات، به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له حاڵێكدایه كه له كهیفهرخواستهكهی دا سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ دیاری كرابوو، به‌ڵام پارێزهركانی مافی به‌رگری له ناوبراویان پێ نه‌درا و قازی سه‌ڵه‌واتی سزای سێداره‌ی به‌سه‌ری دا سه‌پاند.