به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و ورمێ به ناوه‌كانی “مێهران حه‌سه‌نزاده” و “حه‌مید عه‌بدۆڵڵازاده” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دادگای ئینقلابی ورمێ “مێهران حه‌سه‌نزاده”ی به تۆمه‌تی به‌غی و “حه‌مید عه‌بدۆڵڵازاده”ی به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم كردووه. حه‌مید عه‌بدۆڵڵازاده پاییزی ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، به‌ڵام مێهران حه‌سه‌نزاده له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی شنۆ به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به ٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه مێهران له‌م په‌روه‌نده تازه‌یه دا به كوشتنی به‌سیجییه‌ك تۆمه‌تبار و سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر دا سه‌پاوه.