له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، حەوت هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “تەها ڕەسووڵیان”، “سینا دەشمیر”، “ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور”، “موحسین قادری”، “چیا شەهیدئەقدەم” و دوو برای خاوەن پێداویستیی تایبەت بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا و مەحموود قەنبەری‌وەند” لەلایەن دادگای ئه‌و شاره‌وه به ١٥ ساڵ زیندان، جه‌زای ماڵی و ١٦٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی “تەها ڕەسووڵیان”، “سینا دەشمیر”، “ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور” و “موحسین قادری”، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی “هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی”، هەر یه‌كه‌و سزای ٣ مانگ زیندان و ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق بەسەریاندا سەپاوە. هەروەها “عەبدوڵڵا قەنبەری‌وەند” و “چیا شەهیدئەقدەم”، بە تۆمەتی “دروستکردنی کۆکتۆل مۆلۆتۆڤ ” و “هاتووچۆی نایاسایی له سنوور” به شه‌ش مانگ زیندان و جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “مەحموود قەنبەری‌وەند”، بە تۆمەتی “دروستکردنی چەک و كۆكتۆل مۆلۆتۆف” سه‌رجه‌م به ١٣ ساڵ و ٨ مانگ زیندان سزا دراوه.