به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ١٥٠ چالاكی كرێكاری له ئێران له ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی‌دا به بیانووی داكۆكیكردن له مافه‌كانیان، به ٥٤١ ساڵ زیندان و ٥٧٧ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون.
وه‌زاره‌تی ڕیفاهی ده‌وڵه‌تی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی، ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندانی ئێرانی له ساڵی ١٤٠٢، ته‌نیا ٢٠٪ بردۆته سه‌ره‌وه، له حاڵێكدا ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندان یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئاستی ته‌وه‌ڕۆم له به‌شی خۆراك یا كرێ خانووه. هه‌ر به‌و بوونه‌وه ئاماری هه‌ژاری له نێو چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا په‌ره‌ی سه‌ندووه و له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، چه‌ندین كرێكار به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاری ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی. كاتێك كرێكاران دژ به‌و باروودۆخه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، ڕووبه‌ڕووی به‌ندكران، شه‌لاق و ئه‌شكه‌نجه ده‌بنه‌وه و ئاماری پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له چاو ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه چه‌ند هێنده هه‌ڵكشاوه.