“حه‌سه‌ن ئه‌مینی” برای “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه به شه‌ش مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و ٤٠ زه‌ربه قامچی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌سه‌ن ئه‌مینی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری ٢ی بۆكان به تۆمه‌تی “هه‌وڵی تیدانی ئاسایشی گشتی” به شه‌ش مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه. نابراو ڕۆژی ١٩ جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ و له كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “دانیال پایبه‌ندی” له شاری سه‌قز، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٣ی جۆزه‌ردان به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.
