ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، “هاشم ساعدی” باوكی “سارینا ساعدی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری سنه، له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به شه‌ش مانگ و نیو زیندان و ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، “هاشم ساعدی” باوكی هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی” پاش ١٠ ڕۆژ بندكران له زیندانی بۆكان، به‌دانانی وه‌سیقه و به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. ناوبراو ڕۆژی ١٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “دانیال پایبه‌ندی” له شاری سه‌قز، له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
