له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ چالاكی سیاسی به ناوه‌كانی “ئێحسان قه‌دیری”، “سه‌جاد به‌خش عه‌لی” و
“حامێد موحه‌ققی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به زیندان و جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئیمان ئه‌فشاری”، “سه‌جاد به‌خش عه‌لی” و “حامێد موحه‌ققی” به په‌رداختی جه‌ریمه‌ی نه‌ختی و “ئێحسان قه‌دیری” به یه‌ك ساڵ زیندان، دوو ساڵ دوور‌خرانه‌وه له زێدی خۆی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كردووه.