به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی به‌ندكراوی زیندانی ته‌ورێز به‌ناوی “ته‌وحید ده‌رویش” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به ١٠ ساڵ زیندان و پێنج ملیارد تمه‌ن جه‌زای نه‌قدی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ته‌وحید ده‌روێش” خه‌ڵكی گوندی “گڕناوێك”ی سه‌ر به شارستانی خۆیه و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری ته‌ورێز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “ئاگردانی بانك” به موحاره‌به مه‌حكووم كرا و پاش ماوه‌یه‌ك سزاكه‌ی بۆ ١٠ ساڵ زیندانی ته‌بعیدی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌هواز و ٥ ملیارد تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم گۆڕدرا. شایانی باسه كه ئه‌و به‌ندكراوه شۆفێری ئێسنه‌پ بووه و كاتێك موسافرهكانی ده‌گه‌ینێته ته‌ورێز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت.