کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی به‌سه‌ر ١٤ شارۆمه‌ندی به‌هایی

سه‌پاندنی سزای زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی به‌سه‌ر ١٤ شارۆمه‌ندی به‌هایی

دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای مازه‌نده‌ران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئێلیاس شاكری”، ١٤ شارۆمه‌ندی به‌هایی به‌ زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای مازه‌نده‌ران “بیتا حه‌قیقی” و “ساناز حێكمه‌ت شوعار”ی به‌ سێ ساڵ زیندان و په‌رداختی ٣٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كردووه‌. هه‌روه‌ها ١٢ هاووڵاتی دیكه‌ی به‌هایی ‌ به‌ ناوه‌كانی “مانی قولینژاد”، “نێگار دارابی”، “سام سه‌میمی”، “مه‌هسا فه‌تحی”، “سامیه قولینژاد”، “مه‌جید سه‌میمی”، “ئه‌نیس سه‌نایی”، “ئه‌فنانه نێعمه‌تیان”، “به‌سیر سه‌میمی”، “هێنگامه عه‌لیپور”، “گولبۆن فه‌لاح” و “نازه‌نین گه‌ڵی” به‌ ٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراون. شایانی باسه‌ كه‌ حوكمی ئه‌و شارۆمه‌ندانه به‌ پارێزه‌ره‌كانیان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ تاكوو نه‌توانن ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.