لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “سوهراب ئاویزکەن” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” لەلایەن دادگای ئینقلابی مهابادەوە بە تۆمەتی “هه‌وڵی تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “بەشداری لە خۆپیشاندان” سزای سێ ساڵ بەندکران و دووركه‌وتنه‌وه بۆ شاری زه‌نجانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سوهراب ئاویزکەن” ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرابوو. ناوبراو له‌ماوه‌ی به‌ندكران دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به ئیعتراف له دژی خۆی كرابوو.