کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر چالاكێكی سیاسی له‌ كه‌ره‌ج

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر چالاكێكی سیاسی له‌ كه‌ره‌ج 1

سزای یه‌ك ساڵ زیندانی عه‌لی مووسانژادفه‌ركوش چالاكی سیاسی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج و كارناسی ئه‌رشه‌دی زانیاری سیاسی له‌لایه‌ن لقی چواری دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌.

پێشتر دادگای ئینقلابی كه‌رج ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ی به‌ شێوه‌ی غیابی محاكمه‌ و به‌ زیندان مه‌حكووم كردبوو. هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژی ١٦ی ڕێبه‌ندانی ساڵی پاره‌وه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كان، پاسپۆرت، كارتی كۆتایی حزمه‌تی سه‌ربازی، كارتی بانكی و پێناسه‌ی عه‌لی مووسانژاد له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ زه‌وت كراوه‌.