له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌بزه‌وار به ناوی موجته‌با موقه‌یسه له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به حه‌وت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و یه‌ك ساڵ دوورخرانه‌وه مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی سه‌بزه‌وار، موحته‌با موقه‌یسه به “تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام” به حه‌وت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و یه‌ك ساڵ دوورخرانه‌وه سزا دراوه. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ساز كردووه و موجته‌بایان به “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” تۆمه‌تبار كردووه.