هێدی شادیخاه شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی سینگانی سه‌ر به شاری شنۆ له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئه‌و شاره به یه‌ك ساڵ و ده مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، هێدی شادیخاه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و دواتر، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به یه‌ك ساڵ و ده مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.