مه‌جید ده‌ریایی، به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی شنۆ، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی ژماره ٢ی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، مه‌جید ده‌ریایی بۆ لقی یه‌كی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی شنۆ بانگهێشت و سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام” به‌رگری له خۆی كرد. شه‌وی چواری ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی، مه‌جید ده‌ریایی به بیانووی چالاكی سیاسی یه‌كێك له كوڕه‌كانی به ناوی ئاكام ده‌ریایی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی، مه‌جید ده‌ریایی هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج شارومه‌ندی دیكی خه‌ڵكی شنۆ محاكمه و مه‌جید به دوو ساڵ زیندان، فه‌تاح عه‌لیكورد به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان، حامد زه‌ریفه به سێ ساڵ زیندان، محه‌ممه‌دئه‌مین فه‌زلی به دوو ساڵ زیندان و محه‌ممه‌د مه‌حموودتاش به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.