كامران ساختمانگه‌ر چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری و په‌رداختی سی ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كامران ساختمانگه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سنه له شه‌قامی جامی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا. ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه كرێكارییه به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا. ڕۆژی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی كامران ساختمانگه‌ر له لقی دووی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه به‌ڕێوه‌چوو و ناوبراو به “ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه”، “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” مه‌حكووم كرا به‌ڵام، پاش به‌رگری له خۆی بێ تاوان ناسێندرا. له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا ئه‌و چالاكه كرێكارییه به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و سی ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی سزا دراوه.