کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر شه‌ش چالاكوانی ژن له‌ باكووری كوردستان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر شه‌ش چالاكوانی ژن له‌ باكووری كوردستان

له‌ شاری وانی سه‌ر به‌ باكووری كوردستان، شه‌ش چالاكوانی ژن كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٩ی زاینی له‌ ئاست دانانی قه‌یووم له‌ شاره‌وانیی ئه‌و شاره‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ یه‌ك ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، عایشه میناز، خه‌دیجه دێنیز ئاكتاش، شه‌هزاده‌ كورت، سه‌حه‌ر قه‌ده‌رئۆغڵوو، له‌یلا باڵكان و یادیشه‌ن كارابووڵاك هاوسه‌رۆكی پێشووی حیزبی دیمۆكراتیكی گه‌لان له‌ شاری وان، به‌ بیانووی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژ به‌ دانانی قه‌یووم له‌ شاره‌وانی ئه‌و شاره‌، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ یه‌ك ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.