کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر سوولماز حه‌سه‌نزاده‌ له‌ بۆكان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر سوولماز حه‌سه‌نزاده‌ له‌ بۆكان 1

سوولماز حه‌سه‌نزاده‌ خۆشكی نه‌مر، محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده‌له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نزاده‌ و باوی و خۆشكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی گه‌لاوێژ، سوولماز حه‌سه‌نزاده‌ بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی چوار ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا. ئه‌و خۆشكه‌ دادخوازه‌ ڕۆژی ١٦ی گه‌لاوێژ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی و بێبه‌ری كردن له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی مانی له‌ خواردن گرتبوو.