سوهه‌یلا مه‌تاعی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێولان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به كۆماری ئیسلامی“، به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و سێ ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا.
له‌كاتێكدا شاره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه به‌رده‌وام بۆردوومان ده‌كرێت، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی درێژه‌ی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی داوه و له نوێترین هه‌وڵی دا، سوهه‌یلا مه‌تاعی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێولانی به زیندان مه‌حكووم كردووه. ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٨ی مارس و مانگرتنی گشتی بازاڕیانی كوردستان دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی بارمته ئازاد كرابوو.