به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، حوكمی شه‌ش ساڵ زیندانی زۆهره سه‌رو، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
زۆهره سه‌رو له ساڵی ١٤٠٠ پاش دوو ساڵ و نیو زیندان له به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك، بۆ ماوه‌ی ٤٥ ڕۆژ ئازاد كرا، به‌ڵام بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئێستا ماوه‌ی سێ ساڵه له به‌ندیخانه‌كانی ئێڤین و قه‌رچه‌ك زیندانی كراوه. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئیمان ئه‌فشاری به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به حه‌وت ساڵ زیندان مه‌حكووم و زۆرترین سزا واته شه‌ش ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.