له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ورمێ به ناوی به‌هرام مه‌جدیفه‌ر به ده ساڵ زیندان و چالاكێكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی سنه به ناوی ژیان میری به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی و جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌هرام مه‌جدیفه‌ر شارومه‌ندی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ، له ڕه‌وه‌ندێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی دادڕه‌سی دا به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به ده ساڵ زیندان سزا دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژیان میری چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی سنه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی و ٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه.