به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، فریشته سووری چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی نه‌هاوه‌ند له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌مه‌دان به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و ناسر دانشفه‌ر، چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، فریشته سووری و هاوسه‌ره‌كی به ناوی عه‌لی جه‌هانیان، ڕۆژی ١٩ی خه‌رمانانی ١٤٠٣ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوو مانگ له ڕێكه‌وتی ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌مان ساڵ به دانانی بارمته ئازاد كرابوون. فریشته سووری به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه و سزاكه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه پشڕاست كراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ناسر دانشفه‌ر چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به دوو ساڵ زیندان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه.