ئێلهام موعین، ئه‌كته‌ری سینه‌ما و شانۆگه‌ری خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٩١ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرا.
به ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقی ڕژیم به بیانووی “بڵاوكردنی بابه‌تی ناشیاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” سكاڵای له سه‌ر ئێلهام موعین تۆمار كردووه و ئه‌و چالاكه هونه‌رییه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٩١ ڕۆژ زیندان سزا دراوه.