ڕامیار محه‌ممه‌دزاده، شارومه‌ندی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و دانیشتووی پیرانشار، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٣٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
ڕامیار محه‌ممه‌دزاده‌ی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ ڕۆژی ٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د مه‌شره‌وی ئه‌سڵ” و “موعین حسێن زاده” به بیانووی به‌شداری كردن له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. دواتر ئه‌و هاووڵاتیه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٣٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.