له ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و تاران به ناوه‌كانی سه‌یدجه‌واد حسێنی نژاد، عه‌لیڕه‌زا فه‌رشی، نه‌رگس نه‌سری و موحسن قه‌شقایی زاده له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سه‌یدجه‌واد حسێنی نژاد له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی بیروڕای گشتی” به یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. له شاری تاران، عه‌لیڕه‌زا فه‌رشی چالاكی ئازه‌ری به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به ڕژیم” به هه‌شت مانگ زیندان سزا دراوه. هه‌روه‌ها نهوباوهڕێكی مه‌سێحی به ناوی نه‌رگس نه‌سری له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به ١٦ ساڵ زیندان، ٣٣٠ ملیۆن جه‌ریمی ماڵی و ١٥ ساڵ بێبه‌شبوون له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه. هاوكات چالاكێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی به ناوی موحسن قه‌شقایی زاده له‌لایه‌ن لقی ٢٣ی دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.